سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنه‌وایی كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان، سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێری کرد

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر كرد و هاوخه‌می خۆی بۆ ده‌ربڕین و سه‌ره‌خۆشی لێكردن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان، سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێری کرد و سەرۆکی حکومەت لە رێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیەوە قسەی لەگەڵیان کرد.

وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه‌:  سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە رێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان قسه‌ی كرد و  پرسە و سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی خۆی پێڕاگەیاندن و هیواى خواست خودای مەزن گیانی قوربانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینان شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکانیان ببەخشێت.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت جەختی لەوەکردەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی وونبووی رووداوەکە و گوتیشی: هەرچی بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانی بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە سروشتیە ئامادەین و درێغی لێناکەین.

3254
654365
654543
7643654
342532