300 ئه‌ندامی داعش خانه‌نشینی له به‌غدا وه‌رده‌گرن
به‌رپرسێكی عێراقی: داوامان له ده‌سته‌ی خانه‌نشینی كردووه، مووچه‌كانیان رابگرن

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی عێراقی ئاشكرای كرد، 300 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش مووچه‌ی خانه‌نشینی له وڵات وه‌رده‌گرن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له زاری "عه‌بدولئیلا نائلی"، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی له عێراق بڵاویكرده‌وه، ده‌زگای شه‌هیدان لیژنه‌یه‌كی بۆ وردبینی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه پێكهێناوه، كه یاسای زیانلێكه‌وتووان ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌كان دڵنیا ببنه‌وه و سه‌رپێچییه‌كان جیابكه‌نه‌وه، ئه‌و بڕیارانه‌ش بوه‌ستێنن، كه له‌گه‌ڵ یاساكان یه‌كناگرنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی بڕیاره‌كان سه‌رپێچییان تێدایه و به لاوازییه‌وه ده‌ركراون، كه به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی نین، خه‌رج كراوه، بۆیه ده‌زگاكه‌یان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپه‌رسه، كاری سه‌ره‌كی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق ئه‌وه‌یه، قه‌ره‌بوونی هه‌موو ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه بكاته‌وه، كه بوونه‌ته قوربانی كرده‌وه سه‌ربازی و تیرۆریستییه‌كان له‌و وڵاته.
نائلی ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وی وردبینییان له‌و ناوانه كردووه، كه دۆسیه‌ی ده‌زگاكه‌یاندا هه‌یه، ده‌ركه‌وتووه، كه 300 تیرۆریست له پارێزگای ئه‌نباڕ مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، كه ناویان له لیستی زانیارییه‌كانی رێكخراوی داعشدا هه‌یه، بۆیه داوایان له ده‌سته‌ی خانه‌نشینی كردووه، خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه رابگرن.