مانگی سووری عێراقی ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به لافاوی بڵاوكرده‌وه
بیخوێنه‌وه گرنگه

K24 – هه‌ولێر:
سایتی فه‌رمی رێكخراوی مانگی سووری عێراق ژماره‌یه‌ك رێنمایی پێویستی بۆ كاتی روودانی لافاو بڵاوكرده‌وه، تێیدا رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له لافاو راگه‌یاند.
بریتین له:
خۆپاراستنی گشتی:
یه‌كه‌م: ئاگاداری مه‌ترسییه‌كان بن
دووه‌م: شێوه‌ی هۆشیاركردنه‌وه و ئاگادارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه بزانه.
سێیه‌م: خۆت ئاماده بكه و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كۆچكردن دابین بكه.
چواره‌م: پلانێك دابنێ.
پێنجه‌م: منداڵه‌كان ئاماده بكه.
شه‌شه‌م: كه‌ره‌سته‌كانی فریاگوزاری ئاماده بكه.
حه‌وته‌م: ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان له بیر مه‌كه.
هه‌شته‌م: مۆبایله‌كه‌ت ئاماده بكه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له ژماره‌ی لایه‌نه فریاگوزارییه‌كان.
نۆیه‌م: لیستێك بۆ ژماره مۆبایله پێویسته‌كان ئاماده بكه.
ده‌یه‌م: خۆت له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان بپارێزه.
یازده‌هه‌م: پلان بۆ جێهێشتنی ماڵه‌كه‌ت دابنێ.
دوانزده‌هه‌م: ته‌واوی ئامێره‌كانی ناو ماڵ بكوژێنه‌وه.
سێانزدهههم: هاوكاری كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ر بۆ ئاماده‌كاریی فریاگوزارییه‌كان بكه.
ئاماده‌كارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خێزان:
- ئاگاداری ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان به، ئامۆژگارییه‌كان له هه‌موو كه‌س وه‌ربگره.
- له‌گه‌ڵ ماڵباتهكهت ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان باس بكه.
- پلانێك دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت نه‌پچڕێت.
- لیستێكی تایبه‌ت به ژماره مۆبایله‌كان ئاماده بكه و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت فێربكه كه چۆن به‌كاریان ده‌هێنێ.
- ئه‌و پاره و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به نرخن، له شوێنی تایبه‌ت هه‌ڵیانبگره.
- خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن له پلانی تایبه‌ت دایانبنێن.
له‌كاتی چۆڵكردنی ماڵه‌وه ئه‌و كارانه بكه:
یه‌كه‌م: به زووترین كات ئه‌و شوێنه چؤڵ بكه ئه‌گه‌ر داوات لێكرا.
دووه‌م: ئاگاداری په‌یامه‌كان به و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه.
سێییه‌م: هه‌ر خێزانێك یه‌ك ئۆتۆمبێل به‌كار بهێنێت، تاوه‌كو به‌یه‌كه‌وه ده‌ربچن.
چواره‌م: جل‌و به‌رگ و پێڵاوی تۆكمه بپۆشه.
پێنجه‌م: ده‌رگاكانی ماڵه‌كه‌ت به باشی دابخه، كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ماڵه‌كه‌ت بپچڕێنه.
شه‌شه‌م: گازی ماڵه‌كه‌ت دابخه.