راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێره‌وه
له‌باره‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كانه‌وه‌یه

K24- هه‌ولێر:
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، پاش وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر، پشووی فه‌رمیی راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێزان جەنابی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە 21ی12 ی 2021 ، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەیی هەولێر
20 ی 12 ی 2021