3 گه‌نجی سووری له توركیا سووتێنران
كه‌سێك له‌خه‌ودا به‌نزینی پێداكردوون و ئاگری تێبه‌رداون
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌وڵێكی روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ، 3 گه‌نجی سووری له پارێزگای ئیزمیر له توركیا به ده‌ستی هاووڵاتییه‌كی تورك به به‌نزین سووتنێران.
روانگه‌ی سووری له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی توركیا گواستییه‌وه، هاووڵاتییه‌كی توركیا له ناوچه‌ی "گوزیلباشی" له پارێزگای ئیزمیر له 16ی مانگی رابردوودا به‌نزینی به 3 گه‌نجی په‌نابه‌ری سووری داكردووه، كاتێك له‌خه‌ودابوون، ئاگری تێبه‌رداون و سووتاندوونی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، 3 گه‌نجه‌كه له كارگه‌یه‌كی درووستكردنی به‌ردی شۆسته كاریان كردووه، هیچ ناكۆكییه‌كیش له نێوان تۆمه‌تباره‌كه و قوربانییه‌كان نه‌بووه، تاوانه‌كه‌ش به پاڵنه‌ری "ره‌گه‌زپه‌رستی" ئه‌نجام دراوه.
روانگه‌ی سووری روونكرده‌وه، تا ئێستا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ میدیاكان ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و ناوی هه‌ر سێ قوربانییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 17 تا 23 ساڵییه.
في ولاية ازمير جر.يمة مروعة كان ضحيتها 3 شبان سوريين مات‌و حرقـ.اً بعد قيام مواطن تركي بسكب مادة البنزين في غرفة الشباب وإضـ.رام النار فيها مما أدى لوفاتهم الثلاث وتم التعرف على القاتـ.ل
— Basil Kelseli (@BasilKelseli) December 20, 2021
▪︎مأمون النبهان ، 23 عاماً .
▪︎أحمد العلي ، 21 عاماً .
▪︎محمد البش ، 17 عاماً . pic.twitter.com/LjBMRY9nbj