سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەکات

جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانیی عێراق کرایەوە

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

رۆژی سێشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی لەیەکترنزیکبوونەوی لایەنە عێراقییەکان تاوتوێ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانیی عێراق کرایەوە، ئەویش لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژاندنەوە و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری، بازرگانی و کولتووری تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

دیداری سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ عێراق
دیداری سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ عێراق
Fly Erbil Advertisment