ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسنی هه‌ولێر روویدا

زیانی گیانی هه‌یه‌

(نایف شاباز چاوشین) تەمەن (45 ساڵ) له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
(نایف شاباز چاوشین) تەمەن (45 ساڵ) له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسن له‌ شاری هه‌ولێر كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ بریندار  بوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21/12/2021، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی رووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (45) ساڵ، گیانی لەدەست دا و کرێکارێکی دیكه‌ش بەناوی (سامر ئیسماعیل ته‌ها) بریندار بوو.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی رووداوەکە.

Fly Erbil Advertisment