په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای چه‌ك ده‌كات

راپۆرتێكی تایبه‌تیش به‌ لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌خرێته‌ڕوو

هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان - فۆتۆ: راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان - فۆتۆ: راگه‌یاندنی په‌رله‌مان

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوار شەممە 22/12/2021 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ 2 پرۆژە یاسا دەکات و بەدواداچوونی راپۆرتی لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بە هۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر دەخاتەڕوو.

وێبسایتی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کۆبوونەوەی پەرلەمان كاتژمێر 10:30 ی بەیانی بەڕێوەدەچێت و له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاساكانی چەک و هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی په‌رله‌ماندا هاتووە: "تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە خستەڕووی بەدواداچوونی راپۆرتی لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بە هۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و رێگەچارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە".

Fly Erbil Advertisment