په‌رله‌مانتارێك هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات
یان حكوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه یان ئه‌و وه‌زیره له كار لاده‌ده‌ین

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات.
عزه‌ت سابیر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "په‌رله‌مان چالاك بێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وان پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبگرن حكوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر پێمان نه‌كرا، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان له‌كار لاده‌به‌ین".
ئه‌مڕۆ 8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016 وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی دادگاوه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌مه ساڵح، له فراكسیۆنی گۆڕان، شێركۆ جه‌وده‌ت له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و عزه‌ت سابیر له فراكسیۆنی یه‌كێتی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، سكاڵاكه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشتێك بووه له‌لایه‌ن ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره، باره‌ی داهاتی نه‌وت، كه به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت "پڕبووه له زانیاری هه‌ڵه و نادروست به‌بێ به‌ڵگه و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه وه‌ربگرن".
وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان كرده‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: "ئێمه له‌و یاداشته‌دا داوامانكردووه داهاتی كوردستان روونبكه‌نه‌وه و نه‌مانگوتووه دزیتان كردووه و داهاتتان زۆرتره له خه‌رجی بۆچی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاك ناكه‌ن".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هه‌رچی مه‌ینه‌تی ئه‌م ده ساڵه‌یه ئه‌م وه‌زیره تووشی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه".