61 کەس بە تۆمهتی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی له عێراق دەستگیركران
"ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە بەڵێنی هاوسەرگیری، وێنەی کچان و ژنانیان وەرگرتووە و دواتر هەڕەشەیان لێكردوون"

K24 - ههولێر:
شانهی راگهیاندنی ئهمنی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 61 کەس بەتۆمەتی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی دەستگیرکراون.
پێگەی فەرمی شانهی راگهیاندنی ئهمنی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانووه بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی ئەمنی نیشتیمانی لە ماوەی 2 مانگی رابردوودا لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتییەک لە 12 پارێزگا، 61 کەسیان بە تۆمەتی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە بەڵێنی هاوسەرگیری وێنەی کچان و ژنانیان وەرگرتووە و دواتر لەژێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای پارەیان کردووە".
شانهی راگهیاندنی ئهمنی راشیگەیاند، دەستگیرکراوەکان لێداوانیان لێوەرگیراوە و هەموو رێوشوێنێکی یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.