ته‌رمێك له نزیك گوندی سه‌عداوه‌ی ناحیه‌ی گوێڕ دۆزراوه‌ته‌وه
ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه ئاشكرا كرا

K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمێك له نزیك گوندی سه‌عداوه‌ی ناحیه‌ی گوێڕ دۆزراوه‌ته‌وه و گومان ده‌كرێت یه‌كێك بێت له قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام دوای ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه، ده‌ركه‌وتووه، ته‌رمه‌كه هی گه‌نجێكی عه‌ره‌ب بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، هی گه‌نجێكی عه‌ره‌بی مووسڵه و دوای ناسینه‌وه‌ی، زانراوه كه په‌وه‌ندی به لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه و له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵه‌وه ته‌رمه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه كه‌سوكاری شوانه‌كه‌ی داره‌توو بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ئاگاداركرابوونه‌وه، دواتر ئاشكراكرا، ته‌رمه‌كه‌ی هی ئه‌و شوانه‌ی داره‌توو نییه، كه له لافاوه‌كه ونیبووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كه له داره‌تووه‌وه تا ده‌وروبه‌ری مامزاوه‌ی باشووری هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمی شوانه‌كه‌ی داره‌توو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
شەوی 17/12/2021، به‌هۆی بارانبارینه‌وه لافاو 15 شوێنی هەولێری گرتووەتەوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە، کە سێ هاووڵاتی هەولێر، کوردێکی ئیزدی، سێ هاووڵاتی بە رەگەز عەرەب، هاووڵاتییەکی تورک، دوو هاووڵاتی نیپاڵی بوون. تائێستاش دوو هاووڵاتی بێسەروشوێنن بەناوەکانی ئومێد شامل و منداڵێک بەناوی دانەر نەبەز.