هەولێر... بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک ژماره‌یه‌ك پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

"لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن"

ژماره‌یه‌ك پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن
ژماره‌یه‌ك پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

K24 -هەولێر:

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایگه‌یاند، لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان،  بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 560 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.

پڕۆژەکانیش بریتین لە :

1- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی یەکەم.

2- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی دووەم.

3- قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی گوندی بێریات.

4- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران پشت مزگەوتی شەهید و ئەنفالکراوان.

5- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 15 مەتری لە گەڕەکی شارەوانی نزیک مزگەوتی شەهیدان.

6- قیڕتاوکردنی شەقامێک پێش بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە شەقامی 40 مەتری تاوەکو شەقامی 100 مەتری.

7- قیڕتاوکردنی گۆڕەپانیک بۆ بنکەی تەندروستی سەروەران.

8- دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی مەنتکاوە پشت نەخۆشخانەی شیفا.

9- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە نزیک کۆلێژی نۆڵج.

10- قیڕتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی ناو پارکی هەوار.

Fly Erbil Advertisment