هەولێر... بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک ژمارهیهك پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن
"لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبهجێ دهكرێن"

K24 -هەولێر:
پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه تێیدا رایگهیاند، لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 560 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.
پڕۆژەکانیش بریتین لە :
1- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی یەکەم.
2- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی دووەم.
3- قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی گوندی بێریات.
4- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران پشت مزگەوتی شەهید و ئەنفالکراوان.
5- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 15 مەتری لە گەڕەکی شارەوانی نزیک مزگەوتی شەهیدان.
6- قیڕتاوکردنی شەقامێک پێش بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە شەقامی 40 مەتری تاوەکو شەقامی 100 مەتری.
7- قیڕتاوکردنی گۆڕەپانیک بۆ بنکەی تەندروستی سەروەران.
8- دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی مەنتکاوە پشت نەخۆشخانەی شیفا.
9- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە نزیک کۆلێژی نۆڵج.
10- قیڕتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی ناو پارکی هەوار.