تیمەكانی شارەوانی پردە نوێكەی كەندی گردجووتیار كۆنكرێت دەكەن
"پردە كۆنەكە زۆر بچووك بوو"

K24 – ههولێر:
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار رایدهگهیهنێت، بەمشەوە تیمەكانی شارەوانی پردە نوێكەی كەندی گردجووتیار كۆنكرێت دەكەن.
راگهیاندنی وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی سهر به سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو، پێشنیازی نۆژەنكردنەوە و گەورەكردنی پردی كەندی گردجووتیاری كرد، وەزارەتی شارەوانی پێشنیازەكەی پەسەندكرد و دەمودەست بڕیاری دروستكردنی پردێكی گەورەتر لە شوێنی پردە كۆنەكەیدا و ئەمشەویش كاری كۆنكرێتكردنی پردە نوێكەی دەستیپێكرد.
وهزارهتی شارهوانی راشیگهیاند، پردە كۆنەكە زۆر بچووك بوو، دوو كونی رێڕەوی ئاوی هەبوو، توانای وەرگرتنی رێژەیەكی زۆری ئاوی بارانیان نەبوو، بۆیە هەندێ جار گرفتی كۆبوونەوەی ئاو لە شوێنەكە دروست دەبوو.
