ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات
"كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌مشێوه ده‌بێت"

K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێنجشەممه کاتژمێر(11)ـی بەیانی 23-12-2021 کۆبوونەوەی نائاسایی ژمارە (1)ـی ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر لەهۆڵی کۆبونەوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو به‌ڕێوه ده‌چێت.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی لافاوه‌كه‌ی شەوی 16 له‌سه‌ر 17ـی 2021ـی شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه.
