یه‌ختێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له ئیجه نقووم بوو
90 كه‌سی تێدا بووه
K24 – هه‌ولێر:
پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان رایگه‌یاند، یه‌ختێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران، له باكووری دوورگه‌ی ئه‌نتیكیسیرا نقوم بووه و لانیكه‌م چوار په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و پرۆسه‌ی رۆزگاركردنی 90 په‌نابه‌ری دیكه ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مه دووه‌م یه‌ختی په‌نابه‌رانه له ده‌ریای ئیجه له‌م هه‌فته‌یه‌دا نقووم ببێت.
هێشتا پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای ده‌یان په‌نابه‌ری دیكه‌ی ئه‌و یه‌خته‌دا به‌رده‌وامه، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له ئیجه نقووم بوو و ژماره‌یه‌ك له سه‌رنشینه‌كانی كوردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون.
ئه‌و دوورگه‌یه‌ی یه‌خته‌كه‌ی لێ نقووم بووه ئه‌و رێگه باوه نییه، كه پێشتر بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا په‌نابه‌ران به‌كاریان هێناوه و مه‌زنده ده‌كرێت ئه‌و رێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئیتاڵیا به‌كارهێنرابێت.
ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، له كاتی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا 2500 كه‌س له ده‌ریادا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز