"زۆربه‌ی وڵاتان له قه‌رزه‌كانی عێراق خۆشبوون"
"عێراق 129 ملیار دۆلار قه‌رزدار بوو"

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌و قه‌رزانه یه‌كلا ببنه‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئاستی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق كه به قه‌رزی به‌ر له ساڵی 1991 ده‌ناسرێت، 41 ملیار دۆلاره.
ساڵح راشیگه‌یاند، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 66ـی خاوه‌نی ئه‌و قه‌رزانه، وڵاتانی كه‌نداون، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌كاتی جه‌نگی عێراق – ئێران خه‌رجكراوه، پێده‌چێت له عێراق خۆشبن.
ساڵح روونیكرده‌وه، ئه‌و قه‌رزه‌ی كه ماوه به گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی (یانه‌ی پاریس) له 2004 ئیمزا كرا، یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و به رێژه‌ی له سه‌دا 80ـی له‌سه‌ر عێراق لادران.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاماژه‌یپێكرد، كۆی قه‌رزه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو، 129 ملیار دۆلار بوو، زۆربه‌ی وڵاتان له‌و قه‌رزانه خۆشبوون. ده‌شڵێت، " له دوای ساڵی 2014 و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دژ به داعش، عێراق بڕی 20 ملیار دۆلار قه‌رزار بووه‌وه، ئه‌میش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و دروستكردنی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بوودجه‌ی گشتی عێراق.
له‌باره‌ی قه‌رزه ناوخۆییه‌كان ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك كۆمار گوتی: "عێراق له نێوخۆدا بڕی 50 ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاكانی ناوه‌خۆییه.