روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ رای گشتی
"تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه به راگیراوی ماونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی یاسای سه‌ربازی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێن"

K24- سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوكرده‌وه، كه باس له ئازادكردنی تۆمه‌تبارانی كێشه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی قوتابیه‌ك و باوكه‌كه‌ی له یه‌كێك له قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تۆمه‌تباران له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی رای گشتیی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هه‌واڵی ئازادكردنی راگیراوانی ئه‌و رووداوه‌ی ره‌تكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، تۆمه‌تباران به راگیراوی ماونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی یاسای سه‌ربازی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی:
سەبارەت بەهەواڵی ئازادكردنی تۆمەتبارانی كێشەی یەكێك لە خویندنگەكانی ناو شاری سلێمانی كە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران و پاش راگرتنیان بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ئازادكران بە بارمتەی یاسایی.
بەڵام بۆ رای گشتی رادەگەیەنین لەبەر ئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەكی سەربازییەوە هەستاون بە هەڵكوتانە سەر خوێندنگەیەك و لێدانی خویندكارێك و باوكی خوێندكارەكە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە/ فەرماندەیی هێزەكانی (70) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەراگیراوی ماونەتەوە بە مەبەستی رادەستكردنیان بە یەكەی سەربازی هێزەكانی (70) و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك ناوی پیرۆزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكار نەهێنێت .
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
(24/12/2021)