ڤیدیۆ.. ئەفسەرێکی پۆلیس بە شێوازێکی سەیر هەوڵی گزیکردنی دا

وەڵامەکانی لە سەریدا هەڵگرتووە

ئەفسەرە هیندستانییەکە
ئەفسەرە هیندستانییەکە

K24 - هەولێر:

ئەفسەرێکی پۆلیس لە هیندستان بە شێوازێکی سەیر هەوڵیدا لە تاقیکردنەوەکەیدا گزی بکات.

بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی "سکای نیوز"، ئەفسەرێکی پۆلیس لە ویلایەتی ئاتر بردیش بە رێگەیەکی جیاواز هەوڵی گزیکردنی دا.

ئەفسەرەکە ئەو پارچە پەڕەیەی کە وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی لەسەر بوو، لەناو قژێکی دەستکردا دانابوو کە رەنگەکەی هاوشێوەی قژی خۆی بووە، هەروەها بیستۆکی بێ وایەری لە گوێدا شاردبووەوە کە لە رێگەیەوە پەیوەندی بە کەسێکی ترەوە دەکرد و وەڵامەکانی وەرردەگرت.

سەرەڕای وردی پلانی گزیکردنەکەی، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەی، گزیەکەی ئاشکرابوو، دواتر گرتە ڤیدیۆکەی بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە.

H.H
Fly Erbil Advertisment