نه‌وتی قه‌رز كرد.. چا ده‌داته‌وه
نه‌وته‌كه‌ی به‌قه‌رز دا ئێستاش له بری قهرزهكهی چا ده‌خواته‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی باڵای ئێران رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سریلانكا كردووه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه سریلانكا ده‌توانێت قه‌رزه نه‌وتییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، به هه‌نارده‌كردنی چا بۆ كۆماری ئیسلامی بداته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "فۆربس"، هه‌فته‌ی رابردوو عه‌لی ره‌زا پهیمانبهگ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران یاداشتێكی له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه له‌گه‌ڵ نافین دیسانایاكی، وه‌زیری پیشه‌سازی و كشتوكاڵی سریلانكا له كۆڵۆمبۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته واژوو كردووه.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، كۆمپانیای سیلان پێترۆڵیۆم (CPC)له سریلانكا نزیكه‌ی 251 ملیۆن دۆلار پاره‌ی هاورده‌ی نه‌وتی ئێران قه‌رزاره و وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت وه‌زاره‌تی دارایی سریلانكا مانگانه به به‌های نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلار چا هه‌نارده‌ی ئێران بكات.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و رێككه‌وتنه تاكتیكێكی كۆنه، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پێشتریش زۆربه‌ی جار بۆ ده‌ربازبوون له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تاران هه‌مان میكانیزمی به‌كارهێناوه.
ئه‌و رێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی سریلانكاشدایه، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری له‌و وڵاته داڕووخاون و تووشی قه‌یرانی دراوی بیانی بووه‌ته‌وه و قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه.
پێشتر له ساڵی 2018 به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیكردنی چا له سریلانكا بیرۆكه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی وڵاته‌كه‌یان به چا پێشنیاز كردبوو، له‌گه‌ڵ پلانی كۆمپانیای سیلان بێترۆڵیۆم (CPC)بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی چا له‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی هه‌ر هاورده‌یه‌كی ئێرانی بهچا بده‌نه‌وه، كه زۆربه‌ی جار نه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
پێشتر هه‌ر ئه‌مساڵ، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا رێككه‌وتنێك له نێوان تاران و په‌كینیش ئه‌نجام بدرێت، كه نه‌وتی ئێرانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی چینی له جۆری (J-10C) ئاڵوگۆڕ بكرێن.
ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له ئاڵوگۆڕی نه‌وتی ئێران به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدان كه ئێران به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ریدا سهپاندووییهتی، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكی توندی نێوده‌وڵه‌تی.
H.B