كوردستان24 چیرۆكی تراژیدیای خنكانی گه‌نجێك له ده‌ریای ئیجه ده‌گێڕێته‌وه
"هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌خته‌كه‌دابوون مردن.. من مه‌له‌وانیش بووم، به‌ڵام نه‌متوانی منداڵه‌كانی خۆشم رزگار بكه‌م.. خودا سه‌بووریمان بدات"
K24- هه‌ولێر:
كوردستان24 دهچێتی لای دایك و باوكی ئه‌و گه‌نجه خاوه‌ن پێداویستییه‌ی شارۆچكه‌ی پردێ، كه له یه‌خته‌كه‌ی ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاوه و ئه‌مڕۆ هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و گه‌نج و به دایك و باوكی گه‌یه‌ندراوه.
دایكی ئه‌حمه‌د له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له دایكان و باوكان ده‌كات، رێگه‌ی كۆچبه‌ری به رۆڵه‌كانیان نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌رگی هیچ دایك و باوكێك نه‌سووتێت و داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، كار بۆ دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان بكه‌ن.
برای ئه‌حمه‌دیش توانیویه‌تی له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بگاته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د له‌ناو یه‌خته‌كه‌دا بوون و پێیان راگه‌یاندووه، كه براكه‌ی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌كاتی سه‌ردانی كوردستان24 بۆ ماڵی ئه‌و گه‌نجه له پردێ، برای ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندی به كه‌سێكه‌وه ده‌كات، كه له یه‌خته‌كه‌دا بوون و هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌حمه‌دی پێڕا ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌خته‌كه‌دابوون مردن، من مه‌له‌وانیش بووم، به‌ڵام نه‌متوانی منداڵه‌كانی خۆشم رزگار بكه‌م.. خودا سه‌بووریمان بدات".
H.B