له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانێ كوژراو و بریندار هه‌ن
"هێزه‌كانی ئاسایش له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه"

K24 – هەولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ناوه‌ندی لاوانی شۆڕشگێرى له كۆبانی كرده ئامانج، ده‌ره‌نجام چوار كه‌س كوژران و پێنج كه‌سیش بریندار بوون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێك به‌ناوی لاوانی شۆڕشگێر له ناوه‌ڕاستی شاری كۆبانێ، چوار كه‌س كوژران و پێنج كه‌سیدیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری كۆبانێ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه، رێگه‌شیان به راگه‌یاندنه‌كان نه‌دا رووماڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تا ئێستا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه 21 هێرش كراونه‌ته سه‌ر هه‌سه‌ده‌و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و هێزانه، له‌و هێرشانه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م 21 كه‌س كوژراون و كه 12ـیان سه‌ر به هێزی چه‌كدارین و 9 كه‌سیدیكه‌ش سڤیل بوون، له كۆی 19 برینداریش 3 منداڵ و 16 چه‌كدار هه‌بوون.