دادگای فیدراڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد
هه‌موو ئه‌و تانانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه به‌رزكرابوونه‌وه

K24- هه‌ولێر:
دادگای باڵای فیدراڵ له عێراق، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵ رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و تانانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن هێز و كوتله سیاسییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رزكرابوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵ دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌نجامدا و داواكاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی ره‌تكرده‌وه، كه داوایان ده‌كرد، پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له دادگا رابگیرێت و رایگه‌یاند، حوكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان له رێكه‌وتی 27ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2021 ده‌رچووه.
ده‌قی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:


H.B