داعش له‌و ناوچه‌یه هێرشیكرد
كوژراو و بریندار هه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی بڵاویكرده‌وه، داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر فه‌وجێكی سه‌ر به پۆلیسی فریاكه‌وتن له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، تێیدا كوژرا و بریندار هه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه راشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی داعش، 3 پۆلیس كوژران و 4ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی بێجی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین مووشه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێلێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌وجی فریاكه‌وتنی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین كرد، 3 پۆلیس كوژران و 4ـی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك به هێزه‌كانی سوپای عیراق له باشووری قه‌ره‌ته‌په، 15 سه‌ربازی عێراقی كوژران و برینداربوون.
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، تایبه‌ت بۆ كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به هێزێكی سه‌ر به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراق له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له باشووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، سه‌ربازێك كوژرا و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.