كه‌بودوه‌ند مانگرتنه‌كه‌ی شكاند
دادگای باڵای ئێران دۆسیه‌ی نوێیه‌كه‌ی كه‌بودوه‌ندیان كشاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان پاش 35 رۆژ مانگرتن له خواردن، ئه‌مرۆ هه‌ینی مانگرتنه‌كه‌ی شكاند.
هاوسه‌ری كه‌بودوه‌ند به كوردستانی24 رایگه‌یاند دادگای باڵای ئێران دۆسیه‌ی نوێیه‌كه‌ی كه‌بودوه‌ندیان كشاندووته‌وه. په‌ریناز حه‌سه‌نی هه‌روه‌ها وتی كه‌بودوه‌ند له‌سه‌ر داوای خێزانه‌كه‌ی و چالاكوانان مانگرتنه‌كه‌ی شكاندووه.
كه‌بودوه‌ند بۆ ماوه‌ی 35 رۆژ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی دادگاكردنه‌كه و گوشار و پیلانه‌كانی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئیران مانی له خواردن گرتبوو، كه به‌هۆیه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچووبوو و بۆ نه‌خۆشخانه گواسترابووه، سه‌ره‌ڕای ره‌وشی ناله‌باری ته‌ندروستی به بڕیاری ده‌زگای دادوه‌ری له نه‌خۆشخانه‌وه بۆ زیندانی ئیڤین له‌تاران گواسترابووه.
بۆ ده‌ربڕینی پشتگیری له كه‌بودوه‌ند، كوردانی رۆژهه‌ڵات له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی له ئه‌ورپا ده‌ستیان به چالاكی جۆراوجۆر كردووه، كه هه‌ر له ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له شاری به‌رلین ژماره‌یه‌ك چالاكوان ده‌ستیان به چالاكی مانگرتن كردووه، كه ته‌ندروستی یه‌كێكیان تێك ده‌چێت و بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌ر پاش شكاندنی مانگرتنه‌كه، چالاكوانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پشتگیری خۆیان بۆ كه‌بودوه‌ند راگه‌یاند كه پێیان وایه به‌هۆی خۆڕاگری و به ئیراده‌بوونه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و كۆماری ئیسلامیی ئیرانی ناچار به پاشه‌كشه كردووه.