ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین ده‌كوژرێن
"فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی دیاله له گه‌ڕان و راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن"

K24 – هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی گه‌ڕان و راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له سنووری به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، چوار تیرۆریست به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ده‌كوژرێن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی دیاله له گه‌ڕان و راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن.
ئه‌و شانه‌یه روونیكرده‌وه، هێزێك له لیوای 34ـی فیرقه‌ی 9، له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، 4ـیان ده‌كوژن، گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای پاشماوه‌كانیان به‌رده‌وامه.
ماوه‌یه‌كه داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراقی هێرشه ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان، به‌م هۆیه‌وه خه‌ڵك شه‌هید و بریندار ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی پلانێك چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له نێوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆ راوه‌دوونانی ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌نجام ده‌درێن.