ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناڕازی بوون له‌ژێره‌وه خه‌ریكی دانوستان بوون
دڵشاد نامیق: بڕیاری دادگا بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردان چاوه‌ڕوانكراو بوو
K24- هه‌ولێر:
دڵشاد نامیق، چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵه‌وه گوتی: بڕیاری دادگای فیدراڵ چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، دادگای باڵا ته‌نها په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له ئه‌ستۆیه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی وه‌ك دوا وێستگه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگای فیدراڵ و تانه‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه دادگا به‌زه‌ییان پێدا بباته‌وه و جۆرێك له گۆڕانكاری دروست بكات، هه‌روه‌ك مالیكی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، به‌ڵام چاوه‌ڕێش بووین دادگا دۆخی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگرێت".
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه سیاسییه‌كانیش كه زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان وێڕای ناڕه‌زایه‌تییان، به‌ڵام دواجار پێشوازییان له بڕیاری دادگا كرد، دڵشاد نامیق گوتی: به بڕوای من پێشتریش ئه‌و لایه‌نانه به براوه و دۆڕاوه‌كانه‌وه، به سه‌رجه‌م كوتله و هاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌وه خۆیان بۆ ئه‌م دۆخه ئاماده كردبوو، چونكه راسته كه ئه‌م هێزانه په‌نایان بردبووه به‌ر دادگا و پێشتر تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كان دابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی جۆرێك له ناسه‌قامگیرییان ده‌كرد، به‌ڵام له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه سه‌رقاڵی گفتوگۆ و دانوستان بوون، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، ته‌نانه‌ت نوری مالیكی حه‌ریكی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌هێز بوو.
H.B