دیاله.. له په‌لامارێكی داعشدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی كوژران و برینداربوون
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش روویدا

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند له نێوان هێزه‌كانی لیوای 53ی سوپای عێراق و چه‌كدارانی رێكخراوی تیسرۆرستی داعش له ناوچه‌ی عه‌ین له‌یلای باكووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله روویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، شه‌ڕه‌كه له‌كاتێكدا روویدا، كه هێزه‌كانی سوپا سه‌رقاڵی كرده‌یه‌كی سه‌ربازیبوون بۆ له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانی داعش، له‌وكاته‌دا چه‌كداران رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سوپا بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 3 سه‌ربازی عێراق كوژران و 3ی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك راشیگه‌یاند، هه‌ر له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا 3 چه‌كداری رێكخراوی داعش‌یش كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، "كوژراو و برینداره‌كانی سوپا گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقوبه".
H.B