دژه تیرۆری عێراق: داعش به‌نیازبوون شاره‌كان بكه‌نه ئامانج
"له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 250 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون"

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی دژه تیرۆری عێراق دواین ئاماری كوژراوانی داعش بڵاو ده‌كاته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 100 چه‌كداری داعش كوژراون.
سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی دژه تیرۆری عێراقی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا (2021)، له چوارچێوه‌ی 300 چالاكی جیاوازدا، 100 چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن دژه تیرۆر كوژراون و 250 چه‌كداریش ده‌ستگیر كراون، جیا له بۆردوومانكردنی بنكه و باره‌گاكانیان له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆر، بۆ دروستكردنی سه‌قامگیری له عێراق و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعشه.
دژه تیرۆر روونیشیكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش له عێراق به نیازن بوون شاره‌كان به ئامانج بگرن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی بنكه و باره‌گاكانیان تێدا دروست كردبوو.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت:"دژه تیرۆری عێراق پشت به زانیاریی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌به‌ستێت، یه‌كڕاست زانیارییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌كات به كرده و چالاكی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش.