کونسوڵی چین: گەورەترین پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین
"ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا چینییەکان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە"
K24 - هەولێر
كونسوڵی گشتی چین، سهبارهت به پلان و پڕۆژه هاوبهشهكانیان لهگهڵ ههرێمی كوردستان له ساڵی داهاتوو رایگهیاند "گەورەترین پرۆژەی چین لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (هەپی سیتی)یە پڕۆژەیەکی کولتووری و گەشتوگوزارییە، هیوادارین کە لەسەرەتایی ساڵی نوێ کارکردنن تیێدا دەستپێبکات".
نی رووچی، کونسوڵی چین لە هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: " ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر پێدەدرێت. لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا حکومەتی چین نزیکەی 350 هەزار ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد. هەروەها 100 سێتی گڵۆپی سۆلەرمان بۆ رووناککردنەوەی شەقامەکانی هەولێر تەرخانکردووە. توانیویشمانە هەماهەنگییەکانی نێوان زانکۆکانی چین و هەرێمی کوردستان فراوانتر و پتەوتر بکەین".
گوتیشی: "لەماوەی ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا چینییەکان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە مەبەستی کاری وەبەرهێنان، چاوەڕێ دەکەین کە ژمارەی کۆمپانیاکان لە ساڵی نوێدا لە هەرێمی کوردستان زیاتر بن. ئێـمە لەو بڕوایەداین کە لە ساڵی ئایندەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین زۆر پتەوتر دەبێت و هیواخوازیشم کە ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە خۆشگوزارانی و سەقامگیریی بێت".
کونسوڵی چین، راشیگەیاند: "گەورەترین پڕۆژەی چین لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (هەپی سیتی)یە کە پڕۆژەیەکی کولتووری و گەشتوگوزارییە، هیوادارین کە لەسەرەتایی ساڵی نوێ کارکردنن تیێدا دەستپێبکات و ئومێدەواریشم ئەو پڕۆژەیە ببێتە هۆی سوودێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان".