به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی نهێنییه‌ك له‌باره‌ی دادگاییكردنی سه‌دام بڵاوده‌كاته‌وه
"دوایی كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه ئه‌مه روویدا"
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگایی كردنی سه‌دام حوسێن خاڵی نه‌بووه له سه‌رپێچیكردن و رێگه‌شیان به تیمی پارێزه‌رانی سه‌دام نه‌ده‌دا كاری خۆیان به ئازادی ئه‌نجام بده‌ن.
رۆبه‌رت فۆرت، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌مان كاتدا راوێژكارێكی به‌هێزی سه‌رده‌مانی بریمه‌ر بوو، بۆ ئاژانسی (نۆڤۆستی)ـی رووسی رایگه‌یاند، دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی عێراق، خاڵی نه‌بوو له سه‌رپێچیكردن، دوایی كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر له لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه كوژران.
فۆرت راشیگه‌یاند، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌كردنی، رێگه‌یان به تیمی پارێزه‌ران نه‌دا به‌رگری له سه‌دام بكه‌ن.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه روونیكرده‌وه، دوای له سێداره‌دانی سه‌دام، دادگای تاوانه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی دۆزییه‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت جگه له سه‌دام، ژماره‌یه‌كی زۆری تۆمه‌تباران ده‌ستیان له تاوانی ئه‌نفال دژی كوردان هه‌بووه.
فۆرت گوتی:" هیچ گومانێك له‌باره‌ی تاوانباربوونی سه‌دام حوسێن‌دا نییه، به‌ڵام دادگاییكردنه‌كه نموونه‌یی نه‌بوو".
دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆك كۆماری له سێداره‌دراوی عێراق، له شارۆچكه‌ی تكریتی شوێنی له‌دایكبوونی، له 30 كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2006 به بڕیارێكی دادگای تاوانه‌كانی عێراق به تاوانی قه‌سابخانه‌ی دوجه‌یل و ئه‌نفالی كوردان، له‌سێداره درا.