كازمی: ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان له عێراق ته‌واو بوو
سه‌رجه‌م هێز و كه‌رسته و كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كان له عێراق كێشرانه‌وه و برانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق ته‌واو بوو.
كازمی له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: به ته‌واوبوونی ئه‌ركه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه، سه‌رجه‌م هێز و كه‌رسته و كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كان له عێراق كێشرانه‌وه و برانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، رۆڵی هاوپه‌یمانییه‌كه، كورت هه‌ڵدێت له راوێژ و پشتیوانی و ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته ئاراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و دراوسێكانی عێراقی كردووه، بۆ پشتیوانیان له عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و ئاماده‌یی هێزه‌كانی عێراقیشی بۆ به‌رگریكردن له گه‌لانی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.