له دیاله پێنج چه‌كداری داعش كوژران
ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه له لایه‌ن هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه كراونه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله‌دا

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، له ئاكامی 14 گه‌ڕی بۆردومانی ئاسمانی پێنج چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و مۆڵگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه خاپوور كراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه له لایه‌ن هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه كراونه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیاله بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه دووره ده‌سته‌كانی سنووری پارێزگاكه ئه‌نجامدا و له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان سوپا و چه‌كدارانی داعش 4 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژران و به‌شێكی زۆری زنجیره چیای حه‌مرینیش كێوماڵ كران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ چه‌كدارانی داعش گرته‌ی ڤیدیۆیی تیرۆركردنی عه‌قید یاسر ئه‌لجۆرانی_یان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رفاندبوویان و ناوبراو به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا بوو.