گرنگترین رووداوه‌كانی عێراق له ساڵی 2021
ساڵی 2021، پڕ رووداوترین ساڵی عێراقییه‌كان بوو

K24 – هه‌ولێر:
ساڵی 2021، پڕ رووداوترین ساڵی عێراقییه‌كان بوو، هه‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تاوه‌كو سه‌ردانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر و هاتنی پاپا فره‌نسیس، پاپای فاتیكان بۆ عێراق و سووتانی نه‌خۆشخانه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا و هێرشه‌كانی داعش.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین رووداوه گرنگه‌كانی ساڵی 2021ـه:
كانوونی دووه‌م / یه‌نایر:
1-هۆشداریدان له‌لایه‌ن جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆیی، بۆ ئه‌مه پێشبینی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای كرد.
2- ته‌قینه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی (ته‌یران).
له دوو كرده‌ی خۆكوژی له گۆڕه‌پانی (ته‌یران) و ده‌رگای رۆژهه‌ڵات له بازاڕی (باله)ـه‌ی به‌ری ره‌سافه‌ی به‌غدا روویدا، بووه هۆی كوژرانی 38 كه‌س و 110 كه‌سیش بریندار بوون.
3- كازمی كووشتنی جێگری خه‌لیفه‌ی داعشی راگه‌یاند.

شوبات / فێبرایه‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌ی رۆژنامه‌وانی ره‌غدی كچی سه‌دام حوسێن له كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه.
ئازار / مارس
1- سه‌ردانی پاپا فره‌نسیس بۆ عێراق.
2- ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی (ئه‌ئیمه)ـی سه‌ردانیكه‌رانی مووسا كازم له به‌غدا.
3- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر بوودجه‌ی عێراقدا.
4- تیرۆركردنی باوكی چالاكوانی سیاسی عێراقی ئیهاب ئه‌لوه‌زه‌نی.
نیسان / ئه‌پریل

1-سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خه‌تیب) له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، بووه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی 82 كه‌س و بریندار بوونی 110 كه‌سی دیكه.
2- ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی سوپای شه‌ڕكه‌ری وڵاته‌كه‌ی له عێراق راگه‌یاند.
3- دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركی.
ئایار / مایۆ
1- له‌لایه‌ن عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه تایبه‌ت به ده‌روازه‌كان، پڕۆژه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی قاچاخی ئێرانی له سنووره‌كان ئاماده كرا.
2- پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ( هێزی نیشتمانی وڵات) له نێوانی عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی.
3- به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان له‌پێناو وه‌ستاندنی تیرۆری سیاسی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.

حوزه‌یران / یۆنیۆ
یه‌كه‌م : ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له پارێزگای زیقار له باشووری عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ی به خێرایی ئه‌و نه‌خۆشییه له ته‌واوی پارێزگاكان.
دووه‌م: به‌ستنی كۆنگره‌ی عێراق و ئوردن و میسر.
ته‌مووز / یۆلیۆ
1- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 17 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری عێراقی له ئه‌مه‌ریكا.
2- ته‌قاندنه‌وه‌ی بازاڕی (وه‌حیلات) له شارۆچكه‌ی سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
3- دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی حوسه‌ین له ناسرییه.
4- رێكه‌وتنی نێوانی میسر و عێراق له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و بیناسازی.
5- جۆ بایدن و مسته‌فا كازمی ئیمزای رێكه‌وتنی كۆتایی هێنان به ئه‌ركی شه‌ڕكردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا.

ئاب / ئۆگێست
به‌ستنی لووتكه‌ی به‌غدا و سه‌ردانی ماكرۆن.
ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ر
1- ده‌ركه‌وتنی داعش له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی.
2- دروستبوونی كێشه‌ی ئاو و هه‌ڕه‌شه‌ی وشكبوونه‌وه.
3- رێكه‌وتنی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ به بڕی 27 ملیار دۆلار.
4- كۆنگره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر.

تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر
1- به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق.
2- جێگرێكی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كرا.
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كشتوكاڵی به‌هۆی وشكه‌ساڵی.
4- عێراق نه‌وتی هاورده‌ی لوبنان كرد.
تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر
1- كردنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌روازه‌ی سنووری عێراقی له‌گه‌ڵ سعوودیه.
2- ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
3- ده‌ستكردن به گفتوگۆكانی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
4- هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
5- كێشه‌ی كۆچبه‌رانی عێراقی له سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا ده‌ركه‌وت.
6- ده‌ستكردن به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا.
7- موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان ده‌كات.
8- هێرشی داعش بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ر
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌سره روویدا.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی عێراق جێده‌هێڵێت.