واشنتن پابەندبوونی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
"واشنتن بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ چاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری ده‌روازه‌ی بادینان ته‌رخانكرد"

K24 - هەولێر:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی بڕێك پاره‌ی بۆ چاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری (ده‌روازه‌ی بادینان) ته‌رخانكرد.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، واشنتن بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ چاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری ده‌روازه‌ی بادینان ته‌رخانكرا.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، پڕۆژه‌كه چاككردنه‌وه‌ی پلیكانه‌كان و لابردنی پاشماوه خاپووركراوه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكرده‌وه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە، له نێویشیاندا پاراستنی شوێنەوارە دێرین و کەلەپورییە گرنگەکانی.