ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ده‌بێت سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات دابنرێت
"یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت، دووباره بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته"

K24- هه‌ولێر:
ئه‌بوبه‌كر كاروانی، سیاسه‌تمه‌دار رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسان نییه له عێراق چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری بكه‌ی، ده‌بێت سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنرێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی، سیاسه‌تمه‌دار له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و حكومه‌تی داهاتووی عێراقی رایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی باسی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، ده‌بێت باسی حكومه‌ت بكه‌ین، تۆ كه كێشه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو، به مانای وشه ده‌وڵه‌ت و نیشتمان و هاووڵاتیت نه‌بوو، به سه‌دان میلیشیات هه‌بوو، (ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌ت) هه‌بێت، جیا له‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌كی له راده‌به‌ده‌رت هه‌بوو، ناتوانی باس له گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تدا بكه‌ی.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی، راشیگه‌یاند، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت، دووباره بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته، گۆڕانكاری له ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا له رووی عه‌قڵیه‌ت، گه‌نده‌ڵی، میلیشیا و ده‌ست تێوه‌ردانی ولاتانی ده‌وروبه‌ر ئاسان نییه، بۆیه نابێت له مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری بكه‌ین.
كاروانی روونیكرده‌وه، ئیراده‌یه‌ك هه‌یه دۆخی عێراق له چوارچێوه‌یه‌كدا بهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تدا له عێراق رێك بكه‌وین.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئاماژه‌یپێكرد، ده‌بێت سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له عێراق دابندرێت.