له تۆپبارانی گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا 3 كه‌س له حه‌سه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا
ژماره‌یه‌ك گوند و شاره‌دێ به چڕی تۆپباران كران و زیانی زۆری گیانی و ماددییان لێكهوتهوه

K24- هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی تۆپبارانی ئه‌و گرووپه میلیشا چه‌كداره توندڕه‌وانه‌ی فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، بۆ سه‌ر شاره‌دێی ئه‌بو راسین و گوندی ئه‌سه‌دییه له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه له‌ناویان ئافره‌تێك و منداڵێك هه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی به ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ـیان راگه‌یاندووه، "ئه‌مشه‌و هێزه داگیركاره‌كانی توركیا و تیرۆرستان ده‌ستدرێژییه‌كانیان فراوانكردووه و وێڕای شاره‌دێی ئه‌بو راسین، كوندی ئه‌سه‌دییه‌ی نزیك ئه‌و شارهدێیهشیان له باكووری حه‌سه‌كه تۆپبارانكردووه و "له ئه‌نجامدا پیاوێك، ئافره‌تێك و منداڵێك شه‌هیدبوون" و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، وێڕای گه‌یشتنی زیانی گه‌وره‌ی ماددی به خانوو و ماڵی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی".
ئاژانسه سوورییه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كان گواستییه‌وه، "هێزی داگیركاری توركیا و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته شاره‌دێی ئه‌بو راسینیان له باكووری حه‌سه‌كه تۆپباران كردووه و له‌ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو و به‌شێكیش له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره‌دێیه رووخا و زیانی ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك خانووی هاووڵاتییان گه‌یشت".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی ته‌ل شه‌نان، دهرادره، ئوم كێف، ته‌ل جومعه له ناحیه‌ی ته‌ل ته‌مریش به تۆپبارانێكی چڕ كرانه ئامانج و زیانی زۆری ماددی به‌ر خانووی هاووڵاتییان و به‌شێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كان گه‌یشت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌و گوندانه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.
لحظات قصف جامع ابو راسين الكبير من قبل الاتراك ومرتزقتهم في ريف مدينة رأس العين المحتلة pic.twitter.com/lC1rMrG52s
— Ronakshekhe (@ronakshekhe) December 30, 2021
H.B