هاتووچۆی هه‌ولێر: ژماره‌یه‌ك شه‌قامی گشتی داده‌خرێن
بزانه ئه‌و شه‌قامانه كوێن

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ شۆفێران بڵاو كرده‌وه، تێیدا داخستنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی گشتی راگه‌یاند.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سەرجەم شوفێران وهاووڵاتیانی بەڕێزی شاری هەولێری ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنەگشتیەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، لەکاتژمێر 7ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، تاوه‌كو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بە تەواوی بە رووی شوفێراندا دادەخرێن، هاتووچۆکردن تێدا تەنیا بەپیادە دەبێت، بەو شێوەیە خوارەوە:
1/چواڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60مەتریەوە تاکو باخچەی بروسک.
2/چواڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
3/ چواڕیانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.
4/چواڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
5/کۆتایی شەقامی حەمرا.
6/شەقامی 100مەتری، ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆڵدا تێده‌په‌ڕێت بۆ رێگای شەقڵاوە تەنیا یەکساید دەگیرێت، واته سایدی چوونە بۆ رێگای شەقڵاوە و سایدی هاتن بۆلای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت).
تێبینی/هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبونەوەی خەڵکە.
ساڵی تازەتان پیرۆز و بە هیوای سەلامەتی بۆهەموو لایەک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2021/12/31