به‌هۆی گێچه‌ڵی سێكسی مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئاشكرابوونی گێچه‌ڵی سێكسی به‌رامبه‌ر به قوتابییه‌كی كچ له مه‌غریب، ژماره‌یه‌ك قوتابی دیكه چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسیان ئاشكرا كرد و داوای شكاندنی بێده‌نگی و ریسواكردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گێچه‌ڵی سێكسی مامۆستایه‌كی زانكۆ له ناوه‌ندێكی خوێندن ئاشكرا كرا، كه به‌رامبه‌ر به قوتابییه‌كی كچ ئه‌نجامیداوه، بۆ ئه‌و ره‌فتاره‌شی پێی گوتووه له وانه‌كانیدا نمره‌ی زیاتری پێده‌دات، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته، رای گشتی له‌و وڵاته درووستكردووه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئه‌و وڵاته روونیكرده‌وه، لیژنه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردووه و ده‌ركه‌وتووه، كه مامۆستاكه تێوه‌گڵاوه، بۆیه لیژنه‌كه بڕیاری داوه له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی به‌رزه‌فتدا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ناوه‌نده‌ی خوێندنه، كه مامۆستاكه وانه‌ی تێدا گوتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه و یاریده‌ده‌ر و كارمه‌ندێكی ئیداریش له رووداوه‌كه تێوه‌گڵان و له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا حاڵه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی ئاشكراكرد، رێكخراوه‌كانی داكۆكی له مافی مرۆڤ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستپێكردووه و داوای توندكردنی سزاكان ده‌كه‌ن.