نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی جوان ئیحسان كه تووشی شێرپه‌نجه بووه
ده‌ستێكی بڕاوه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به كوردستان24ی راگه‌یاند، جوان ئیحسان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و ئێستا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ستێكی بڕاوه‌ته‌وه و به گوته‌ی خۆی، ئێستا دۆخی ته‌ندروستی ناوبراو تاڕاده‌یه‌ك جێگیره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: ماوه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه و ئه‌مه دووه‌م جاره دۆخی ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه تێكده‌چێت.
وه‌ك ئاشكراشیكرد، جاری یه‌كه‌م كه به نه‌خۆشییه‌كه‌ی زانیوه، له ساڵانی دووهه‌زاره‌كان بوو، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تاڕاده‌یه‌ك باش ببووه‌وه، به‌ڵام جاری دووه‌م كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێی نوێ بووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا بوو كه په‌رله‌مانتار بوو.
هه‌وره‌ها گوتی: به‌هۆی به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى نه‌خۆشییه‌كه‌ی و سه‌رقاڵییه‌وه، نه‌خۆشییه‌كه‌ی چووه‌ته قۆناغێكی كوشنده، بۆیه پزیشكان ناچار بوون ده‌ستێكی ببڕنه‌وه، ئێستاش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و وڵاته بكات، كه چاره‌سه‌ریی لێ وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، له تویتێكدا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له چه‌ند دێرێكدا وه‌سفی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات، له نووسینه‌كه‌یدا دیاره، كه ته‌ندروستییه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستیاره، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكات، تووشی چ جۆره نه‌خۆشییه‌ك بووه.
H.B