لهم شوێنهی كوردستان پڵنگێکی تر بینرا
"لەسەر یەکێک لەئاوەکانی گوندەکەیان ئاوی دەخواردهوه"
.jpg)
K24 - دهۆك:
ئەمرۆ کۆمەڵە ھاووڵاتییهكی گوندی ھەلوە لەناو دارستانی گوندەکەیان پڵنگێکی گەورەیان بینیووە.
پیرمۆس ھەلوەیی خەلکی گوندی ههلوه بە کوردستان 24ـی راگەیاند، لەکاتی ئیشکردنیان لە مەودایێکی نزیکدا چاویان بە پڵنگێکی گەورە کەوتووە کە لەسەر یەکێک لەئاوەکانی گوندەکەیان ئاوی دەخواردهوه.
بە قسەی گوندنشینانی گوندەکە بینینی پڵنگ لە ناوچەکە شتێکی نوێ نییە، بەڵکۆ پێش سێ مانگیش لە نزیک لادێکەیان پڵنگێکی تریان دیووە.
بینینی پڵنگەکەی کانی ماسێ لە کاتێکدایە، پێش سێ رۆژ لە سنووری قەزای باتیفا پڵنگێکی 90 کیلۆ کەوتبوو تەڵەی ھاووڵاتییهكی گوندی زرێزە.