20 ساڵ بەسەر مامەڵەکردن بە یۆرۆ تێدەپەڕێت
K24 - ههولێر:
لە حەفەتاکانی سەدەی رابردوو بیرۆکەی بەکارهێنانی دراوێکی یەکگرتوو وەک ئامرازێکی مامەڵکردن لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا سەری هەڵدا، بیرۆكهكهش بۆ ئهوهی بوو، دراوهكه ببێتە رکابەرێکی دۆلاریش.
بۆ یەکەمجار و دوو دەیە بەر لە ئێستا لە یەکی کانوونی دووهمی 2002 یەکەم کاغەزی دراوی یۆرۆ کەوتە بازاڕەوە، ئێستا نزیکەی 340 ملیۆن ئەوروپی مامەڵەی پێوە دەکەن.
لە سەرەتا 12 وڵاتی ئەوروپا دەستبەرداری دراوەکانیان بوون و دەستیان بە مامەڵەکردن بە دراوی یۆرۆ کرد، بەهۆیەوە چەندین دراو ون بوون لەوانەش، مارکی ئەڵمانی و فرەنکی فەرەنسی و بیزیتای ئیسپانی، لەجیاتی ئەوان حەوت جۆر دراوی یۆرۆ دەرکەوتن، کە شوێنەوارەکانی رۆمانیا و باڵاخانەی هاوچەرخیان لەسەر نەخشێندرا بوو، گوزارشتی لە چاخە جیاوازەکانی مێژووی ئەوروپا دەکرد.