بەیاتی: خەڵکی کەرکووک بیرەوەری خۆش و جوانیان لەگەڵ قاسم سولەیمانی و موهەندیس هەیە

"هیچ هاووڵاتییەکی بەڕەوشت لەگەڵ ئەوەدا نییە وڵاتەکەی داگیرکرابێت"

محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح و بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە کەرکووک
محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح و بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە کەرکووک

K24 - کەرکووک

محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح و بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند "خەڵکی کەرکووک بیرەوەری خۆش و جوانیان لەگەڵ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هەیە، یادکردنەوەی کوژرانی ئەو سەرکردەیەش لە کەرکووک کارێکی پێویستە".

بەیاتی، بە کوردستان24ی گوت: "پێکهاتەکانی کەرکووک بە عەرەب و کورد و تورکمانییەوە بیرەوەری خۆش و جوانیان لەگەڵ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هەیە، لەسەر ئەم بنەمایەش ئەمڕۆ رێوڕەسمێک بۆ زیندکردنەوەی یادی کوژرانیان لە کەرکووک ساز دەکەین، ئێمە زیاتر لە 30 ساڵە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو سەرکردەیە هەبووە و کارمان بەیەکەوە کردووە، بۆیە پێویستە لەسەرمان ئەمڕۆ لەسەر خاکی کەرکووک یادی کوژرانیان بکەینەوە".

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق گوتی: "باشترە هێزەکانی ئەمەریکا بکشێنەوە، هیچ هاووڵاتییەکی عێراقی بەڕەوشتیش لەگەڵ ئەوەدا نییە وڵاتەکەی داگیرکرابێت، بە تایبەتی لەلایەن ئەمەریکاوە".

لە 3/1/2020، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسى سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمەریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

Fly Erbil Advertisment