سبه‌ی له به‌سره پشووه
پارێزگای به‌سره، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، سبه‌ی له سنووری پارێزگاكه‌یان پشووی فه‌رمییه.

K24 – هه‌ولێر:
پارێزگای به‌سره، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، سبه‌ی له سنووری پارێزگاكه‌یان پشووی فه‌رمییه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری به‌سره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سبه‌ی به بۆنه‌ی دووه‌م ساڵیادی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی پشووی فه‌رمییه.
به‌ره‌به‌یانی 3ی یه‌نایری 2020، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌غدا بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه: واع