هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا

هێرشەکە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە
یەکێک لەو درۆنانەی هێرشەکەی پێکراوە
یەکێک لەو درۆنانەی هێرشەکەی پێکراوە

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا لە بەغدا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 3/1/2022، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی (فکتۆریا)ی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

هاوکات سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، هەردوو درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە لە ئاسمانەوە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کراونەتە ئامانج و خرانەتە خوارەوە.

پارچەی یەکێک لەو درۆنانەی هێرشەکەی پێکراوە
پارچەی یەکێک لەو درۆنانەی هێرشەکەی پێکراوە

هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا هاوکاتە لەگەڵ یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، پێشتریش ژمارەیەک لە گرووپە میلیشیاکانی عێراق هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکایان کردبوو.

پارچەی یەکێک لەو درۆنانەی هێرشەکەی پێکراوە
پارچەی یەکێک لەو درۆنانەی هێرشەکەی پێکراوە

لە 3/1/2020، لە ئۆپەراسیۆنێکدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.