گرافیک... کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

7 هەزار 113 کەس گیانیان لەدەست

یەک ملیۆن و 13 هەزار و 351 کەس لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە
یەک ملیۆن و 13 هەزار و 351 کەس لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا 380 هەزار و 807 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، لەو ژمارەیەشدا 7 هەزار 113 کەس گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا سێ جۆری ڤاکسینی فایزەر، ئەسترازینکا، سینۆفاڕم، دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار هێنراون، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی یەک ملیۆن و 13 هەزار و 351 کەس لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

لە عێراق تائێستا 2 ملیۆن و 93 هەزار و 891 کەس تووشی کۆرۆنا بوونە و 24 هەزار و 163 کەس گیانیان لەدەستداوە.

Fly Erbil Advertisment