كاتی دابه‌شكردنی پاره‌ی چاودێرانی كۆمیسیۆن دیاریكرا
پاره‌كه ئاماده‌یه

K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتی دابه‌شكردنی كرێی چاودێرانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیاریكرد.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌ی چاودێرانی سیاسی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئاماده‌یه سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌واوی دیكۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئاماده ده‌كرێت و له سایتی كۆمیسیۆن وه‌ك ئه‌رشیڤی ئه‌لیكترۆنی ده‌مێنێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، بڕی 150 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ نووسراوێكی سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌درێت، بڕی 250 هه‌زار دیناریش بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه و زانكۆكانه.