لیژنە هاوبەشەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەسەر دوو پرس دەکەن

پارتی و یەکێتی
پارتی و یەکێتی

K24 - هەولێر

بڕیارە ئەمرۆ پارتی و یەکێتی بە دوو شاندی جیا لە هەولێر و سلێمانی کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەی هەولێر لەسەر ئاستی ئەو دوو لیژنەیە، کە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی پێکیانهێناوە، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی سیاسی بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی پارتی هۆشیار زێباری سەرۆکایەتی دەکات،و شاندی یەکێتی لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

جیا لەو کۆبوونەوەیە، هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، کۆبوونەوەکەی سلێمانی بۆ قسەکردنە لەسەر  دەستوور، هەڵبژاردن و  کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، شاندەکەی پارتی پێکدێت لە خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، شاندەکەی یەکێتیش پێکدێت لە رزگار حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و تەلار لەتیف، ئەندامی سەرکردایەتی.

Fly Erbil Advertisment