پیاوێک لەکاتی تەماشاکردنی بورکان دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات
تەرمەکەی لە نزیک بورکانەکە دۆزراوەتەوە

K24 - هەولێر:
پیاوێکی 75 ساڵ دوای ئەوەی دەچێتە پارکێکی تایبەت بە تەماشاکردنی بورکان لە هاوای، دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "لاد بایبڵ"، لە بورکانی کیلاویا لە هاوای پیاوێک لە پارکێکی تەماشاکردنی بورکانەکەوە کەوتۆتە خواروە و گیانی لەدەستداوە.
پاش ئەوەی خێزانەکەی پۆلیسیان لە ونبوونی پیاوەکە ئاگادار کردەوە، تیمی فریاکەوتن و بەرگری شارستنی، توانیان لە خوار پارکەکە لە قەراغی بورکانەکە تەرمەکەی بدۆزنەوە.

ئێستا لێکۆڵینەوەیەک لە مردنی ئەو پیاوە لەلایەن خزمەتگوزاری پارکی نەتەوەییەوە دەستیپێکردووە.
گوتەبێژی پارکەکە، جێسیکا فێراکان گوتی: "ئەو شوێنەی کە پیاوەکەی لێ دۆزرایەوە داخراوە بۆ خەڵک، هەروەها چەندین بەربەست و نیشانەی ئاگادارکردنەوە هەیە بۆئەوەی خەڵکی نەچنە ژوورەوە".
H.H