به‌غدا..هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران
"چه‌كداره‌كان نه‌ناسراون"

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی كارمه‌ندێكی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا كوژران.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی (ئیعلام) له به‌غدا هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، خۆی و ماڵ و مناڵه‌كه‌ی گولـله‌باران كران.
ئه‌و سه‌رچاوه باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ئه‌و كارمه‌نده‌ی حه‌شدی شه‌عبی به سه‌ختی برینداربووه و هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌شی كوژران.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاوسه‌ری ئه‌و كارمه‌نده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له دایكبووی 1989 و منداڵه‌كانیشی له دایكبووی (2007، 2014 و 2013) بوون.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 20 كه‌سی دیكه‌ش له ناو یه‌ك خێزاندا له ناوچه‌ی جبهلهی سه‌ر به پارێزگای بابل له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه قه‌تڵ و عام كران، بووه هۆی توڕه‌بوونی شه‌قامی عێراقی، ئه‌مه‌ی به‌غدا دووه‌م حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه.